مامۆستایەکی وانەبێژی هەرێم رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ و دۆخیان بەرەو شوێنێکی دیکە ببرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە یاداشتی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ دستپێکی دەوام و ساڵی نوێی خوێندن بایکۆت بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو هەنگاوەوە بایکۆتیان نەکردووە.

باسی لەوەشکرد، بە سێ شێواز پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کراوە، کە ئەمانەن:


١.بڕینەوەی پارەی بڕاوە "مەقتوع" بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی بڕوانامە.

٢.بەپێی کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی وانەبێژ؛ کە هەیانە لە دەرەوەی شارە دەبێت پارەیان زیاتر بێت.

٣.مامۆسای وانەبێژ لە جێی ئەو مامۆستا میلاکانەی خانەنشین دەبن دابنرێن.

کارۆخ عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، بڕیاری بایکۆت بڕیارێکی کراوەیە بۆ ئەوان، دەشڵێت، "زانیومانە شتێکی وا هەیە بۆیە وادەیەکمان داناوە و بایکۆتی ١٤ی مانگمان دواخستووە و ئەگەر جێبەجێنەبێت هەڵوێستی دیکەمان دەبێت."


ئەوەشی خستەڕوو، داواکارییان بە فەرمی بریتییە لە دامەزراندن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، "ئەم هەنگاوە هێشتا باشترە بۆ ئەوان وەک لە دۆخی ئێستایان."

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©