بازرگانێک کەدانیشتووی ناحییەی حاجیاوایە لەلایەن چەند ھاوڵاتیەکەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پارەیانی بردووەو وتەبێژی پۆلیسیش رایگەیاند: ئاگاداری ئەو بابەتە نین.


بەپێی وتەی چەند ھاوڵاتییەک کەسێک لە ناحیەی حاجیاوا بەناوی ڕێبوار کە کۆگای بەرھەمی خواردنی ھەبووە، بڕی ٥٠-٦٠ دەفتەر دۆلاری ھاوڵاتیانی بردووە و ئێستا ئەو کەسە دیار نییە.


بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسە کۆگای خۆراک و ماددە پاککەرەوەکانی ھەبووە، دوای دیارنەمانی بۆماوەی چەند ھەفتەیەک ئێستا ئەو کەسانەی پارەیان پێیداوە داوای پارەکانیان دەکەنەوە.

یەکێک لەخاوەن قەرزەکان رایدەگەیەنێت تائێستا سکاڵامان تۆمارنەکردووە چونکە خاوەنی یەک خانووەو کردویەتی بەناوی هاوسەرەکەیەوە زانیاریمان هەیە لەفەڕەنسا بینراوە.


وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لە ئێستادا زانیاری تەواومان لەبەردەست نییە و لە ئەگەری بوونی ھەر زانیارێک ئاگادارتان دەکەین.
بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک لەناحیەی حاجیاوا بەشی زۆری ئەو کەسانەی زەرەرمەند بوونە مەندوبەکان و کۆمپانیاکانی خۆراکن.


دیاردەی بردنی پارەی ھاوڵاتیان لەماوەی رابردوودا چەند جارێک لەناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا دووبارەبۆتەوەو دوا کەیسیش بردنی پارەی ژمارەی ھاوڵاتیە لەلایەن کەسێک بەناوی زریان ھەورامی لەشاری ھەولێر کەدەوترێت نزیکەی ١٠٠٠ دەفتەر دۆلاری بردووە.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©