بەرێوەبەری بەرنامەی تەندروستی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئێمە كارە ڕاستەكانی وەكو وەرگرتنی ڤاكسین و خۆپارێزی و رێكارەكان جێبەجێ بكەین، كۆرۆنا زووتر لەناودەچێت.

مایك ریان بەرێوەبەری بەرنامەی تەندروستی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: ئێمە ڤاكسین وەرگرین، هەلی باشترمان دێتە بەردەم بۆ كۆتایی هێنان بەو پەتایە زووتر ، زووتر كۆتایی دێت، ئەگەر خەڵكی خۆیی و ئەوانی تر بپارێزێت.


ئەوەشی خستەڕوو: كۆرۆنا لەناودەچێت، ئەگەر نەخۆشخانەكان بەهێزتربن و چاودێری و چارەسەری پێویست پێشكەش بكەن ،هەموو ئەو رێكارەكارانەی سەرەوە بەیەكەوە، زووتر ڤایرۆسەكە قەڵاچۆ دەكەن و ئەگەر درەنگتر جێبەجێبكرێن، زیاتر لەناوماندا دەمێنێتەوە.


ووتیشی: " هیوای زۆر هەیە لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی مێشك و عەقڵێكی گەورەین و دەتوانین داهێنان بكەین و خێرا هەنگاو بنێین و خێراتر لەرابردوو''.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©