وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەسەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەن لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لەوانەش وەرگرتنی ڤاکسین و بەستنی ماسک .

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا کەئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردوە باسی لەوەشکردوە، بەستنی ماسک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیی لەناوەندەکانی خوێندن ئیلزامییە و ئەوانەی پابەند نەبن روبەڕوی سزا دەبنەوە.

باس لەوەشکراوە، لەهەنگاوی یەکەمدا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردراوە بە دابینکردنی دو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، هاوکات داواشدەکەن مامۆستایان و خوێندکاران پابەندی وەرگرتنی ڤاکسین بن.

پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 ، سبەی سێشەممە 14/9/2021 دەستپێدەکات و خوێندن بە ئامادەبونی تەواوی ناو پۆل دەبێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©