وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێک و برینداربونى  سەربازێکى دیکەى لە روبەروبونەوە لەگەڵ گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگرى تورکیا، لە ئەنجامى شەڕوپێکدادان لەگەڵ گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان سەربازێکیان کوژراوە و سەربازێکى دیکەش بریندار بووە.

وەزارەتى بەرگرى تورکیا بە دیاریکراوى شوێنى کوژرانى سەربازەکەیان بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆئەوەکراوە، ئەو سەربازە لەو ناوچەیە کوژراوە کە ئۆپەراسیۆنى چنگى هەورە بروسکەى تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئۆپەراسیۆنى چنگى هەورە بروسکە لە (24) ى نیسانى ئەمساڵەوە لەلایەن سوپاى تورکیاوە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان دەستى پێکردوە، بە ئامانجى لێدان لە بنکە و بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، لە ماوەیەشدا چەند جارێک سوپاى تورکیا لە رێگەى تۆپبباران و هێرشى ئاسمانیەوە گوندەکانى سنورى پارێزگاى دهۆکیان بۆردومان کردوە. 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©