دژە تیرۆری کوردستان: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

درەنگانی شەوی شەممە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشەکە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کاژێر 1:00ی شەوی 12-09-2021 دژە تیرۆری کوردستان نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

دواتر،ھێزە ئەمنییەکان، لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر و شەقامی (100) مەتری بڵلاوبونەوەو دەروازەی فرۆکەخانەى هەولێر داخراوە کارەبای فرۆکەخانەش کوژێنرایەوە.

لاى خۆشیەوە، کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەردەوامى لێدەدا  و دەوترێت درۆنەکان بەسەر ئاسمانی کونسولخانەدا تێەپەڕیون و دواتر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کەوتونەتە خوارەوە.

بەپێى لێدوانى، ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە و هیچ گەشتێکى ئاسمانیش دوانەخراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى رابردوودا بەچەند شێوازێکى جیاجیا هەولێر و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتییەکەى کراونەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©