"11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکای بە ئاگا هێنا"

20 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرکی ئەمەریکا تێدەپەڕێت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێ "11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکای بە ئاگا هێنا. هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکارمان لە عێراق و ئەفغانستان گیانی خۆیان لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی 11ی سێپتێمبەرێکی دیکە بەخشی".


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرک رایگەیاند "20ساڵ لەمەوبەر لە هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاگا هاتنەوە و رووبەڕووی تیرۆربوونەوە لە جیهان، بە تایبەتیش لە عێراق و ئەفغانستان، لەم پێناوەشدا هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکاری ئەمەریکی گیانی خۆیان بەخشی".


لە 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001، دوو فڕۆکە هێرشیان کردە سەر دوو تاوەری بازرگانی لە شاری نیویۆرک، بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. دوای ئەو رووداوەش ئەمەریکا هێرشی بۆ سەر گرووپە توندڕەوەکان چڕکردەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©