ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا له‌ تەواوبوونی خولی چوارەم و کۆتایی نزیکە، مێركڵ ده‌ڵێت" یەکەم شت کە دوای جێهێشتنی دەسەڵات ئەنجامی دەده‌م "هیچ" ه‌


ئاژانسی هەواڵیبلومبێرگ ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە کە مێرکل ئەوەشی وت کە ئەو دەتوانێت گەشت بکات بۆ ئەفریقا
سەرۆک وەزیران لە سیمینارێکدا لە دوسلدۆرف وتی:"بڕیارم دا کە ی یەکەم شت کە دوای جێهێشتنی دەسەڵات بیكه‌م هیچ نییە و چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە چی ڕوودەدات"


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئەگەر بمەوێت کارنامەیەک بۆ خۆم دابنێم تەنها لەبەر ئەوەیه‌ كه‌ من دەترسم لە بەتاڵی، بەتاڵی و بێكاری کوشندەیه‌ و نامەوێت"
مێرکل ڕوونی کردەوە کە لەو کاتەوەی کە زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوپێش دەستی لە سیاسەتدا هەبووە، هەرگیز لە خۆی نەپرسیوە كه‌ حه‌زی لێیه‌ چ شتێكیتر بكات" چونکە من 67 ساڵم، هیچ کاتم نییە"
سەرچاوە: ئاژانسەکا

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©