ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە ، دوای تۆمەتباركردنی بە ئەنجامدانی زیادەڕۆیی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی سامان لەرێگەی بەكارهێنانی پۆستەكەیەوە ، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود، پادشای سعودیە بڕیاریدا خالید بن حەربی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ئەو وڵاتە لەپۆستەی دووربخاتەوە.


ئەوەش ئاشكرا كراوە ،  ناوبراو تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوان، ساختەكاری و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات بەهاوكاری هەشت كەسی تر كە بەرپرسیاریەتییان لە پۆستی حكومی و كەرت تایبەتدا هەیە ، هەر بەپێی فەرمانەكەی پادشای سعودیە ، دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راسپێردراوە لێپرسینەوە لە خالید بن حەربی بكات و ئەو لێپرسراوە سزابدرێت .

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©