لە 6 و 9ی ئابی 1945 ئەمەریكا دوو بۆمبی ئەتۆمی بەسەر هەردوو دوورگەی هێرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆنی خستە خوارەوە، لەو ساتەوەی سەردەمێكی نوێی كێیەركێی چەكی نائاسایی دەستی پێ كرد، ئەندامانی یانەی ئەتۆمی دنیا كێن و قەبارەی كڵاوە ئەتۆمییەكەیان چەندە؟


*رووسیا، خاوەن گەورەترین ئەمباری چەكی ئەتۆمییە لە دنیا و لە 2019 ژمارەی چەكەكەكانی بە نزیكەی 6490 هاتە خەمڵاندن، كاتێك ئەو وڵاتە توانای هەڵدانی كڵاوەی ئەتۆمی لە دەریا و زەمین و ئاسمانیش هەیە، سۆڤیەت لە رێگەی زاناكانی خۆیەوە نەبووە خاوەن ئەو چەكە، بەڵكو لە رێگەی سیخوڕەكانییەوە بووە، كاتێك سیخوڕەكانی یەكێتی سۆڤیەت توانیان دزە بكەنە ناو بەرنامەی مانهاتنی ئەمەریكا و رۆژئاواوە. 


*ئەمەریكا.. تاكە بەكارهێنەری بۆمبی ئەتۆمییە لە مێژوودا، خاوەن دووەم ئەمباری چەكی ئەتۆمییە لە دنیادا و لە 2019 ژمارەی چەكەكانی بە 6185 پارچە هاتە خەمڵاندن، لە 1945دا بۆمبی ئەتۆمی دژ بە هیرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆن بەكار هێنا. هەروەها تاكە وڵاتە بەشێكی چەكە ئەتۆمییەكەی لەسەر خاكی وڵاتانی تر ئەمبار كردووە، وەك هۆڵەندا و بەلجیكا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و توركیا.
لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو 70 هەزار كڵاوەی ئەتۆمی هەبوو، لەوكاتەی لە 2020 گەیشتە 14 هەزار
*فڕەنسا، لە پلەی سێیەمی ئەمباری چەكی ئەتۆمییە و خاوەن 290 پارچە چەكی ئە تۆمییە ، بەڵام تەنیا دەتوانێت لە دەریا و ئاسمان هەڵی بدات، پاریس دووچاری سەختی هاتەوە بۆ بنیاتنانی ئەمبارە چەكە ئەتۆمییەكەی، راستە زاناكانی لە پڕۆژەی مانهاتن بەشدار بوون، بەڵام توانا و زانیاری ئەتۆی نەبوو، سەرەتا بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەكاری هێنا، بەڵام دواتر بۆی دەركەوت ناتوانێ بۆ بەرگریكردن لەخۆی، بەتایبەتی لە بەرانبەر هەڕەشەكانی رووسیا، پشت بە ئەمەریكا و بەریتانیا ببەستێت، بۆیە بووە خاوەن چەكی ئەتۆمی. 


*چین، تۆقێنەری دنیا، پنتاگۆن وریایی لە هەوڵەكانی چین دا بۆ بوون بە هاوتای رووسیا و ئەمەریكا، پەكین لە 2020 خاوەن 320 چەكی ئەتۆمی بوو و پابەند بوو بە سیاسەتی سەرەتا بەكارنەهێنانی، بەڵام ئەوە ترسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەڕەواندەوە، چونكە لە 2019 ژمارەی چەكەكانی 290 بووە و زیادی كرد، ئەوەیش هۆكارێكی ئاڵۆزیی پێوەندییەكانیەتی لەگەڵ ئەمەریكادا.


*بەریتانیا، بەپێی ئاماری 2020 خاوەن 215 چەكی ئەتۆمییە، ئەو دەتوانێت چەكەكانی لە رێگەی چوار كەشتی ژێرئاوی ئەتۆمی هەڵبدات، كە تاكە شێوازی بەكارهێنانی بەرتانیایە بۆ چەكە ئەتۆمییەكەی، بۆیە بە بەردەوام یەكێك لەو كەشتیانە لە سووڕان و گەڕاندایە و ئامادەیە بۆ هەڵدانی چەكەكە، بەڵام پابەندی سیاسەتی سەرتا دەست نەكردنەوە و بەكار نەهێنانی چەكی ئەتۆمییە. 


*هیندستان و پاكستان، دوو دراوسێی ئەتۆمی دوژمن، ئەو دوو وڵاتە كێیەركێی خوێناویان لەسەر چەندان ناوچەی سنووری كێشەلەسەری هاوبەش هەیە، چەندان شەڕیان كردووە، ئەوەیش وای كردووە بكەونە كێبەركێی ئەتۆمییەوە، پاكستان خاوەن 150 بۆ 160 چەكی ئەتۆمییە و هیندستانیش خاوەنی 130 بۆ 140 چەكی ئەتۆمییە، هەردووكیان هەوڵی بەدەستهێنانی ئامرازی بەكارهێنانی لە زەوین و ئاسمان و دەریا دەدەن، كەچی لەلایەن ئەمەریكا و رووسیا و چین و فڕەنسا و بەریتانیاوە، هاتنیان بۆ ناو یانەی ئەتۆمی رەت دەكرێتەوە.  


*ئیسرائیل، باسی خاوەنداریەتی چەكی ئەتۆمی نەكردووە، بەڵام وا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت كە خاوەنیەتی، ژمارەی چەكەكانی بە 80 بۆ 90 چەك دادەنرێت، سیاسەتی ئەتۆمی ئیسرائیل بە (ئەمیمۆت)، ناو دەبرێت.


*كۆریای باكور، ئەگەرچی خۆی ددان بە بوونی چەو چەكە دادەنێت، بەڵام ژمارەكەی نازانرێت، ئەگەرچی وا دەخەمڵێندرێت خاوەنی 20 بۆ 30 كڵاوەی ئەتۆمی بێت.


*ئێران و خەونی ئەتۆمی، ئێران لە 50 كانی سەدەی رابردوو دەستی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی كردووە و سوور بووە بەوەی بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە، بەڵام تا ئێستەیش گومان لەو بانگەشەی هەیە، لە 2010ەوە لەلایەن ئەمەریكا و دنیا سزای خراوەتە سەر بۆ بەرپەرچدانەوەی لە بوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، لە 2015 رێككەوتننامەی ئەتۆمی واژوو كرد.


سەرەڕای مەترسییەكان لەبارەی كۆتاهاتنی ژیان لە رێگەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمییەوە، بەڵام ژمارەی چەكی ئەتۆمی لە دنیا لە كەمبوونەوەی بەردەوامە، لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو ژمارەكە گەیشتە 70 هەزار كڵاوەی ئەتۆمی، لەوكاتەی لە 2020 گەیشتە 14 هەزار، كاتێك رووسیا و ئەمەریكا و بەریتانیا ئەمباری چەكەكانی خۆیان كەم كردەوە، كەچی چین و پاكستان و هیندستان و كۆریای باكور فرەوانیان كرد.


 لە 2017 باشترین هەوڵ درا بۆ گەیشتن بە دنیایەكی بەتاڵ لە چەكی ئەتۆمی، كاتێك زیاتر لە 100 دەوڵەتی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان واژوویان لەسەر رێككەوتنێك بۆ قەدەغەی چەكی ئەتۆمی كرد، بەڵام وڵاتانی خاوەن ئەو چەكە بایكۆتی رێككەوتنەكەیان كرد، بە پاساوی ئەوەی زیاتر لە 70 ساڵە لە رێگەی ئەو چەكەوە ئاشتی دنیا پارێزراو بووە. 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©