بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک لە رۆژھەڵاتی میسر، ١٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.



ئاژانسی ھەواڵیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (MENA)ی میسریی بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای سەرەکی قاھیرە-سوێس رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، پاسێکی نەفەرھەڵگر وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.

 تا ئێستاش وەزارەتی تەندروستیی میسر لە بارەی ئاماری قوربانییەکانی رووداوەکەوە، ھیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو.

میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە ساڵانە زۆرترین رووداوی ھاتوچۆی تیادا روودەدات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٥ی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، میسر لەڕووی خراپی رێگاوبانەوە، شازدەھەمین وڵاتی عەرەبی و لە کۆی ١٨٠ وڵاتی جیھانیش سەد و نۆھەمینە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©