KNA

زانایانی بواری دەروونناسی هەمیشە هەوڵدەدەن لێکۆڵینەوە بکەن دەرباری سیفات و گونجاون و رەفتاری کەسایەتیەکان، لەم بابەتەدا جەخت لە سێ جۆر کەسایەتی دەکەنەوە کە بەگوێرەی راپرسی و توێژینەوەکان سەرکەوتن لەگەڵیان لەرووی خۆشەویستی و سۆزدارییەوە کارێکی قورسە وەک:


1-کەسایەتی خۆپەرست و خۆ بە گەورەزان، ئەم جۆرە تەنها خودی خۆی پێ گرنگە تەنانەت ئەگەر بەرامبەرەکەشی خۆش بووێت هەوڵدەدات خۆی زاڵ بکات لە هەموو بارودۆخێکدا پێی وایە باشترینە.


2-کەسانێک کە هۆگر دەبن هاوشێوەی ئالوودەبوونی ماددەیەک، ئەم جۆرە ناتوانن خاوەنی بریاری خۆیان بن و کەمێک کەسایەتیان نادیارە و هۆگر دەبن بە جۆرێک دیارنییە خۆشەویستی لە ناخیدایە یان تەنها هۆگرە و هاوکات رەفتار دەکەن وەک منداڵێک بەتایبەت کاتێک لێیان دووریت.


3-کەسانێک کەو هەوڵی سەرۆکایەتی خۆیان دەدەن و لایەنی سۆزداری و خێزانی ناخوێننەوە، بەڵکو پێی وایە خودی خۆی بنەمای سەرەکیە و دەبێت خۆی بڕیاردەر بێت و بیرۆکەکانی بسەلمێنێت و لێبوردنی بۆ بەرامبەر نییە.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©