KNA

هەردوو ئەکتەری دیاری تورکیا ناسڵیهان ئەتاگول و کیڤانچ تاتلیتوغ، پێشبینی دەکرێت پێکەوە لە درامایەکی نوێ بێنەوە سەر شاشەکان.


بەپێی هەندێک سەرچاوە و رۆژنامەی تورکیا کیڤانچ تاتلیتوغ و ناسڵیهان ئەتاگول پێکەوە لە درامایەک رۆڵی سەرەکی دەبینن و کارەکەیان خراوەتە بەردەم بەڵام دیارنییە گرێبەست واژۆ دەکەن بۆ ئەم کارە یاخود نا، بۆ یەکەمین جاریش دەبێت پێکەوە رۆڵ ببینن.


هەوادارانی هەردوولا لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پەرۆشی خۆیان بۆ کارێکی درامی لە نێوان ئەو دوو ئەکتەرە دەردەبڕن، چاوەڕوانیش دەکرێت بینەرێکی زۆر کۆبکەنەوە ئەگەر کارەکە بەرهەمبهێندرێت.


ناسلیهان لە دایکبوی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردوە سێ جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرتووە.


کیڤانش ناسراو بە موهەنەد کارەکتەر و نمایشکارێکی بەناوبانگی تورکیایە لەدایکبووی ساڵی 1983، لە ساڵی 2002 توانی نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی جیهان بەدەستبهێنێت، ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین درامادا بینیوە و دوایین کاریشی درامای مێژوویی "لەیس و نورا" بوو، لەڕۆژی خۆشەویستی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە دیزاینەرێکدا کرد بەناوی "باشاک دیزار".

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©