KNA

یانەى ڕۆمای ئیتاڵی لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی گورگەکان لەم وەرزەدا لەسەرجەم خولە و پاڵەوانێتیە جیاوازەکان لەسەر ئاستی نێوخۆیی و ئەوروپی چەندین یاری گرنگی لە بەردەمدایە و لە 102 ڕۆژدا 22 یاری بەهێز ئەنجامدەدات، ئەوەش ئەرکی ڕاهێنەرە پرتوگالیەکەى زەحمەت کردووە.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەى کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، مۆرینیۆ لەگەڵ ڕۆمادا لە خولی ئیتاڵیا و کۆنفرانس لیگ دەستپێکێکی باشی تۆمارکردووە و لە دوو یاری ڕابردودا لە کالچیۆ شەش خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و لە کۆنفرانس لیگیش خۆی گەیاندە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی سێیەمدا بەرامبەر یانەکانی سسکا سۆفیا و گلیمێنت و زۆریا لۆهانسک یاری دەکات.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©