دوای ئەوەی ڕابیتەی خولی ئینگلتەرا ڕەتیکردەوە ڕێگە بە یاریزانانی دەرەوەی ئەوروپا بدات بگەڕێنەوە بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکانیان بەڵام یەکێتی تۆپی پێ میسر ئەمڕۆ گەڕانەوەی محەمەد سەلاحی بۆ هەڵبژاردەکە ڕاگەیاند.
سەلاح بەهۆی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەریتانیا لە یاری یەکەمی میسر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادەنەبوو بەڵام ئەمڕۆ گەیشتە لای شاندی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریەکەی گابۆن.
لیڤەرپوڵ دوای ئەەی بۆی دەرکەوت میسر یەکێک نیە لەو وڵاتانەی کە لە بازنەی سووردایە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دواتر ڕێگەیاندا کە سەلاح پەیوەندی بەهەڵبژاردەکەیەوە بکات.