KNA

لە یاریەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی پرتوگال بەرامبەر قەتەر یاریکرد و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پرتوگال کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کردبوو و لە خولەکەکانی 23 و 25 و 88 دا لەڕێگای بێرناردۆ سێلڤا و ئۆتاڤیۆ داسێلڤاوە و برۆنۆ فێرناندێزەوە گۆڵەکانی تۆمارکرد، قەتەر بەهۆی کرانە دەرەوەی مەشعەل عیساوە بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی تەواوکرد و تاکە گۆڵەکەی لە خولەکی 61 لە ڕێگای عەبدولکەریم حەسەنەوە تۆمارکرد.

لە یاریەکی دیكه‌ نەرویج ڕووبەڕووی لاتیڤیا بوەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوت.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©