KNA

ڕیما مویسینکۆ شارەزای خۆراکی روسی رایگەیاندووە، ئەمجۆرە کە بە سەوزە دادەنرێت مەترسیدا بۆ هەندێک کەس، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی نەیشن نیوز وتوویەتی "ئەو کەسانەی کە شێوازی ژیانیان یەک ڕیتمە و جوڵەی ڕۆژانەیان نییە یان کەمە یان ئەوانەی وەرزش ناکەن و زیاتر دادەنیشن.

باسی لەوەشکردووە "پەتاتەی کوڵاو زیانێکی زۆر بەو کەسانە دەگەیەنێت کە جوڵەیان کەمە یان گرفتی بۆریەکانی خوێن و بەرزە پەستانی خوێن "زەخت"یان هەیە".

ئاشکرایکردووە، لە پێکهاتەی پەتاتەدا برێکی زۆر ماددەی کاربۆهیدرات هەیە کە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا بە خێرایی زیاددەکات و ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لەسەر زیادبوونی ئەنسۆلین، مەترسی توشبوون بە شەکرە و گرفتەکانی تری تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

پەتاتە ماوەیەکی کەم هەستی تێریت پێدەبەخشێت دواتر بەخێرایی هەست بەبرسێتی دەکەیت و هانت دەدات بۆ خواردنی خۆراکی زیاتر.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©