KNA

ماڵپەڕی"Healthy Women" ئاماژەی بە چەند ھەڵەیەک کردووە کە زۆربەی خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا ئەنجامیان دەدەن، کە ئەگەری ھەیە ببنە ھۆی نەخۆشی جیاواز یاخود ئازاری سوڕی مانگانە زیاتر بکەن.


-دەستنەشۆردن بە شێوەیەکی بەردەوام: زۆربەی ژنان تەنیا دوای گۆڕینی سانتی دەستیان دەشۆن، بیر لەوە ناکەنەوە بە دەستی پیسەوە دەستدەدەن لە شوێنە ھەستیارەکانی لەشیان و ئەمەش چەندین ڤایرۆس و بەکتریایان بۆ دەگوازێتەوە.

-درەنگ گۆڕینی سانتی: باشتر وایە چەند کاتژمێر جارێک سانتیەکە بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرچوونی شلە و ھەوکردنی ناوچەی زێ بکرێت.


-بەکارھێنانی بەرھەمی بۆندار: زۆربەی بەرھەمە بۆندارەکان یاخود تۆز و جێڵە جیاوازەکان ماددەی کیمیایی بەھێزیان تێدایە کە دەکرێت ببنە ھۆی خووروو.


-درەنگ بەکارھێنانی ئازارشکێن: ھەندێک لە ژنان چاوەڕێدەکەن تاکو ئازارەکەیان چەند ھێندە دەبێت ئنجا ئازارشکێن بەکاردەھێنن، ئازارشکێن ئەو کاتانە سوودی ھەیە کە ئازارەکە کەم و مامناوەندە، کە زیادیکرد بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت.


-بڕی پێویست ماددەی ئاسن بەدەستناھێنن: ئەگەر لەو کاتەی مانگدا ئارەزووی خواردنە خێراکان بکەیت، مانای ئەوەیە کە جەستەت پێویستی بە ئاسنە، لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر لەگەڵ خوێنەکەدا چووەتە دەرەوە، ئاسن یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجینی ناو خوێن دەدات بۆ خانەکان، بۆ ئەوەی وزەت ھەبێت پێویستییەکی زۆرت بە ئاسنە بە تایبەت لەو ھەفتەیەدا، دەتوانیت لە گۆشتی سور و سپێناخ و پاقلەمەنییەکان و ھەرمێی وشککراوەوە دەستیبخەیت.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©