عێراق هه‌وڵی رێكه‌وتن ده‌دات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ ساڵانی هه‌شتاكان رژێمی پێشوو پێشووی عێراق له‌ فه‌ڕه‌نسای كڕیبوون و تاوه‌كو ئێستا راده‌ستی نه‌كراون، له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.


محەمەد ڕەزا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: لە كاتی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و جومعە عیناد وەزیری بەرگری بۆ فەڕەنسا، لێكگەیشتن و ڕێككەوتن كرا بۆ كڕینی ڕادار و چەكی بەرگری ئاسمانی و فڕۆكەی ڕافال.


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: لیژنەكەیان پرسی ئەو چەكە فەڕەنسییانە دەخاتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی فەڕەنسا، كە ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو عێراق لە فەڕەنسای كڕیون، بەڵام تاوەكو ئێستا ڕادەستی نەكراون.


سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیواشی خواست هەوڵەكانیان لەو بارەیەوە ئاكامی هەبێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©