چەند ڕاستییەکی مەترسیدار لەسەر فڵچەى ددان

شارەزایانی تەندروستى ئاماژەیان بەوەکردووە، ناو دەمی هەر مرۆڤێکى ئاسایی زیاتر لە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ جۆر بەکتریای تێدایە و لە کاتی نەخۆشکەوتنى کەسەکەشدا دەبێت بە ملیۆنان جۆر بەکتریا، بۆیە گرنگی نەدان بە فڵچەى دەموددان و پاک ڕانەگرتنى دەبێتە مەترسی لەسەر مرۆڤەکان.

شارەزایانی ئەو بوارە ڕایانگەیاندووە، بە پێی توێژینەوەکان لەسەر چەندین فڵچەى بەکارهاتووی ددان شوشتن دەرکەوتووە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەکتریا خۆی تێدا حەشارداوە.

ئەوەش باسکراوە ئەو فڵچانەى لە حەمام و شوێنە شێدارەکان دادەنرێن زیاتر توشی بەکتریای زیانبەخش دەبن و کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ترسناکی لێدەکرێت.

ئەو زانایانە چەند ئامۆژگارییەکیان بۆ ڕزگاربوون لەو مەترسییانە خستووەتەڕوو:

پێویستە ماوەى هەر سێ مانگ جارێک فڵچەى ددان شوشتن بگۆڕدرێت و دانەیەکى نوێ بەکاربهێندرێت.

دوای هەموو ددان شوشتنێک فڵچەکە بە جوانی پاکبکرێتەوە لە ڕێگەى ئاوی گەرم و هەندێک جار خوێ و ئاوەوە.

پێویستە فڵچە نەخرێتە ناو بەرگی پلاستیکییەوە، چونکە ئەوە وادەکات بەکتریایی زیاتر لە سەری گەشەبکات.

پێویستە فڵچەکە دوور بێـت لە توالێت و ئەو شوێنانەى مەترسی بوونی بەکتریا و ڤایرسی لێدەکرێت

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©