سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نیگەرانن لە خراپتربونی دۆخی ئابوری و مرۆیی لە ئەفغانستان و ئێستا ئەو وڵاتە چوەتە قۆناغێکی نوێوە.

 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت: نیوەی دانیشتووانی ئەفغانستان کە ژمارەیان نزیکەی (18) ملیۆن کەسە بۆ مانەوەیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

داواشی لە وڵاتانی ئەندام کرد، لە چوار مانگی داهاتودا زۆر بەپەلە پێداویستی مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان دابینبکەن.

دوێنێ،کۆتا وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بوو لە خاکی ئەفغانستان و دواین سەربازی ئەو وڵاتە ئەفغانستانی بەجێهێشت، بەوەش وڵاتەکە کەوتە دەست چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، دوای کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو دەیەیە راهێنان و هاوکاریی (350) هەزار سەربازی ئەفغانستانیان کردووە، "واماندەزانی دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان حکومەتی ئەفغانستان دەتوانێت بەرگە بگرێت، دەرکەوت کە لێکدانەوەکانمان ورد نەبوون

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©