سوپاى ئەمەریکا کۆتایى هاتنى پرۆسەى کشانەوەى سەربازانى وڵاتەکەى و پرۆسەى گواستنەوەى کەسانى مەدەنى لە ئەفغانستان راگەیاند.

کینت ماکیزى، فەرماندەى فەرماندەیى ناوەندى سوپاى ئەمەریکا رایگەیاند پرۆسەى کشانەوەى هێزەکانمان لە ئەفغانستان کۆتایى هات و دواین سسەربازى ئەمەریکا لەو وڵاتە کشایەوە.

راشیگەیاند، لەوکاتە بزوتنەوەى تاڵیبان دەستى بەسەر کابوڵدا گرتوە (123) هەزارکەسیان لەو وڵاتە گواستوەتەوە.

فەرماندەى فەرماندەیى ناوەندى ئەمەریکا ئاشکراشیکرد، مانەوەمان لە ئەفغانستان  ئەرکێکى قورس بوو، لەماوەى (20) ساڵى رابردوودا دوو هەزار و (461) سەربازى ئەمەریکا لەو وڵاتە کوژراون و زیاتر لە (20) هەزارى دیکەش برینداربوون.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©