بەهۆى پێکدادانى دوو بەلەم لە روبارى هاولاگاى وڵاتى پیرۆ (17) کەس بوونە قوربانى.

بەپێى هەواڵى راگەیاندنەکانى پیرۆ، بەلەمێک کە لە روباری هاولاگا لە ناوچەی ئامازۆنی پێرو بەرەو شاری یوریماگواس گەشتی کردووە، بەهۆی چڕی تەمەوە خۆی کێشاوە بە بەلەمێکی دیکەدا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانیی بەرگریی شارستانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆى روداوەکەوە بەلەمەکە وەرگەڕاوە و (11) سەرنشینی خنکاون و شەش سەرنشینى دیکەش برینداربون.

بەپێى ئەو هەواڵانەى بڵاوکراونەتەوە، تائێستا ژمارەی بێ سەروشوێنان بەتەواوی نازانرێت، بەڵام هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستی پێ کردووە.

بەوتەی ئەو کەسانەی لە روداوەکەدا رزگاریان بووە، لەسەر بەلەمەکە (20) منداڵ هەبووە و ئەو کەسانەى مەلەوان بوون بە هەوڵی خۆیان توانیویانە بگەنە لێواری رووبارەکە و رزگاریان بێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©