دوای كۆنتڕۆڵكردنی كابوول و راكردنی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی ئه‌فغانستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌زیرێك وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا جێهێشت، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره وكاره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، سەید ئەحمەد شاهـ سادات وەزیری پێشووی پەیوەندییەكان لە حكومەتی ئەفغانستان، كە لە كاتی هێرشەكانی تاڵیباندا وڵاتەكەی بەجێهێشت، ئێستا لە ئەڵمانیا كاری گەیاندنی خۆراك دەكات.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، وەزیرە ئەفغانییەكە لە شاری لایبزیگ كار دەكات، بە بەراورد بە ڕابردووشی ئێستا ژیانێكی سادە بەڕێ دەكات و لە شوقەیەكی 70 مەتریدایە.
رۆژنامه‌كه نوسیوێتی، سەید ئەحمەد ئێستا لە بەرامبەر هەر كاتژمێرێك كاركردن 15 یۆرۆ دەردەگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا سەرقاڵی فێربوونی زمانی ئەڵمانییە، بە ئومێدی ئەوەی لە داهاتوودا لە بواری پیشەسازی پەیوەندییەكان و بێتەل كاربكات.
وەزیرە ئەفغانییەكە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، كارە نوێكەی خۆش دەوێت، چونكە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی لەشی و ناسینی خەڵكی نوێ.