رێکخەری کاروبارە مرۆییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، مارتن گریفیس گەشتێکی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ کرد و بڕیارە لەو میانەیەدا، سەردانی تورکیا، سووریا و لوبنان بکات.


نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "بڕیارە لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز گریفیس چاوی بە نوێنەرانی رێکخراوە مرۆییەکان و بەرپرسە باڵاکانی سووریا، لوبنان و تورکیا بکەوێت".


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە گریفیس لە میانی ئەم سەردانەیدا، چاوی بە پەنابەرانی ئەو وڵاتانە دەکەوێت، هەروەها هەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت کە لە نزیکەوە سەردانی چالاکییە مرۆییەکانی سەر سنووری سووریا-تورکیا بکات کە گرنگی بۆ ژیانی ملیۆنەها هاووڵاتی لە باکووری رۆژئاوای سووریا هەیە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©