ئاری مەجید ناوی ئەو كوردەی شاری كۆڤەنتریە لەبەریتانیا كە بەرپرسە لەهێنانی ٨٠ ملیۆن جگەرەی نایاسایی بۆ بەریتانیاو دابەشكردنی بەسەر تۆڕێكی بازرگانی كردن بەجگەرەی قاچاغ لەو وڵاتە.

ئەو كوردەی شاری كۆڤەنتری وەك سەرۆكی بازنەیەكی  بازرگانە چەتەكان ناوهێنراوە تاوانی هێنانی لێشاوی ملیۆنان جگەرەی قاچاغی دراوەتە پاڵ و بەو هۆیەوە دادگا هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوە.

ئاری مەجید كە وەك كەسێكی بێكار ناسێندراوە، لەڕێگای بەكارهێنانی ئۆتۆمۆبیل و لۆریی و دواتر پەڕینەوە بەكەشتی بۆ بەریتانیا ئەو جگەرە نایاسایانەی هێناونەتە ئەو وڵاتە.

كۆی ئەو جگەرانە لەلایەن فەرمانگەی داهات و باج و گومرگەوە بەریتانیاوە (HMRC) دەستیان بەسەردا گیراوە بەملیۆنەها هەژمار كراوە، جگەرەکان لەناو لۆرەیەكان و لەناو کانتینری بارهەڵگرو یەکەی کۆگاکاندا دۆزراوەتەوە، کە هەندێکیان لەنێوان پێداویستییە پزیشکیەکاندا شاردراونەتەوە.

هەموو ئەوانە لەڕێگای ئاری مەجیدەوە بەسەر تۆڕێكی دیكەدا دابەشكراون.

بەپێی مەزندەی فەرمانگەی داهات و باج و گومرگی بەریتانیا، بێ لێدەركردنی باج كۆی نرخی ئەو جگەرە نایاسایانە دەگاتە ٢٢ ملیۆن پاوەند. 

ئەو كوردە تەمەن ٣٦ساڵە لەگەڵ ئەوەش بەسپی كردنەوەی پارەی نایاساییش تاوانباركراوە. جگە لەخۆی ٢كەسی دیكەی خەڵكی ئەوروپای خۆرهەڵاتی دانیشتوی بەریتانیای هاوبەش بووە.

کارمین دی فرانکۆ، یاریدەدەری بەڕێوبەر، لەبەشی خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی ساختەکاری، لە ئێچ ئێم ئار سی، دەڵێ: ئاری ماجید ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەدابەشکردنی بڕێکی زۆر لە جگەرە نایاساییەکان لەسەرانسەری بەریتانیا. بەوهۆیەوش فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتی داهات و باج و گومرگ، لەملیۆنەها پاوەندی باج  بێبەشبوە. ئەمەش بۆتە هۆی خۆ دزینەوە لەباج و كۆكردنەوەی پارەو بەڕێوەبردنی بازرگانی نایاسایی.

هەروەها دەڵێ "جگەرە هەرزانەکان بەنرخێێكی هەرزانتر دەست دەكەون، كە لەڕووی تەندروستیەوە زۆر زیان مەندن. زۆرجاریش بەپارەكانی تاوانی تری ڕێکخراو و چالاکی نایاسایی ئەنجام دەدرێن. ئەوانیش زیانێکی ڕاستەقینە بەکۆمەڵگاکانمان دەگەیەنێت، وەک ماددەی هۆشبەر، چەک و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، هەموو ئەوانە  قاچاغچیەکان تەنها مەبەستیان تێدا كۆكردنەوەی پارەیەو تاوانباران هیچ گرینگی نادەن بەکێ دەفرۆشن، تەنانەت زۆرجار بەمنداڵیش دەفرۆشرێت.

لەگەڵ ئەوەش ئێمە هانی هەركەسێك دەدەین كەزانیاری هەیە لەسەر فرۆشتنی توتن و جگەرەو مەشروبی نایاسای، لەڕێگای ئۆنلاین و ژمارە تەلەفۆنەكانمانەوە ئاگادارمان بكەنەوە.

ئاری مەجید، كەسێكی چالاك وبەرپرس بووە لەهێنان و دابەشكردنی جگەرە قاچاغەكان وفرۆشتنیان.  

ئێچ ئێم ئاڕ سی، فەرمانگەی گومرگ، لەچەندین شوێنی جیاواز دەستی  بەسەرجگەرەكاندا گرتوە، كەلەنێوان مانگی ئایاری 2018 ونیسانی 2019 لە شوێنەکانی سەرانسەری بەریتانیا، لەوانە: 15ی حوزەیرانی 2018دا 11 ملیۆنجگەرە لە یەکەی کۆگایەك لەشاری ماسترێکس، دەستی بەسەردا گیراوە.

15ی ئەیلولی 2018دا 10.5 ملیۆنیدیكە، لەیەکەیەکی کۆگا لە هاگگیت لەڕۆژهەڵاتی شاریۆچكەی ڕیدینگ، یۆرکشایر، دەستی بەسەردا گیراوە، كەهەندێک لەجگەرەکان لەناو كانزادا شاردرابونەوە.

لە 19 و 21یکانوونی یەکەمی 2018دا 13.5 ملیۆن جگەرە لە کانتینری گواستنەوەدا دۆزراوەتەوە. جگەرەکان لەناو سندوقەکانی مقەبادا شاردراونەتەوە، کەلەپشت باردا داپۆشراون و لەناو كارتۆنی پزیشکیەوە داپۆشرابون.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، زیاتر لە 48ملێۆنجگەرەیی دیكەش، بەقاچاغ  لەلایەنئاری مەجید و تۆڕەكەیەوە هێنراوەتە بەریتانیا. كە بڕی پارەكەی بەبێ لێدەركردنی باج،  دەگاتە٢٢ملیۆن پاوەند.

ئاری مەجید، لە 25ی نیسانی 2019 لەلایەن ئەفسەرانی ئێچ ئێم ئار سی لەماڵەکەی خۆیدا، دەستگیرکراوە و بەپێی بەڵگەكانی  ناومۆبایلەكەشی، تاوانەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.

لوکازاك، كەهاووڵاتییەكی ئەوروپیە، كەئەویش بەشداری لەتۆڕەكەی ئاریدا هەبووە، لەهەوڵی گواستنەوەی 1.2 ملیۆنپاوەند پارەی كاش  بووەکەلەڕۆژهەڵاتی دۆک، دۆڤەر، لە مانگی ئازاری 2018 دەستیبەسەردا گیراوە. پارەکە  لەناوئۆتۆمبێل و چەند ئامێرێكی پیشەسازیدا حەشاردراوە، كەلە پشتەوەی لۆری باركراوبون.

كەسێكی دیكەش كە هاوشانی ئەوان بەشداربوە لەوبازرگانیە ناشەرعیەدا گیراوە لەوكاتەدا.

ئەو 80,000 پاوەند پارەی هەڵگرتبوو، دوای ئەوەی لە 19یتشرینی دووەمی 2018 لەلایەنپۆلیسەوە، لەکۆڤێنتری ڕاگیرا كەناوی کۆکسانوویچ  بوە،لەناو ئۆتۆمبێلدا سەرنشین بووە لەگەڵ پیاوێكی دیكە لەشوێنی ڕووداوەکە دەستگیركراون، كەئەویش پاشان ٦٠٠٠پاوەندی كاشی لەماڵی (لوکاسۆک)  دەستیبەسەردا گیراوە.

ئاری مەجید، دوو تاوانی بەسەردا ساغ كراوەتەوە لەدادگا، تاوانی فێڵ كردن لەداهاتی گشتی و  سپیكردنەوەی پارەی نایاسایی، دوای بەڕێوچونی پرۆسەی دادگایكردنیان لە 15یتەمووزی 2021 لەدادگای باڵای  وارویک، هەروەها دوو هابەشەكەی دیكەی ئەو كوردەش، دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە.

کازوك، دانی بە تاوانەکانی پارە سپی كردنەوەدا ناوە، كەلە دانیشتنێکدا لەدادگای تاجی وارویک، بەڕێوەچوەلە 20ینیسانی 2021.کۆکسانوویچ،  دانیبەوەدا نا کەبەشداری كارو لەچالاکی گروپەكەدا كردوەو ئەویش لە 17یحوزەیرانی 2021دا دادگای كراوە.

ئاری مەجید و لوکاسوک ڕۆژی 20یئابی 2021 لەدادگای باڵای وارویک سزادران. ئاری مەجید، سزای هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەهەمان كاتیشدا، لوکازوك، بەسێ ساڵ زیندانی سزادرا. هەرەوەها بڕیارەلە 20یئەیلولی 2021دا کۆکسانوویچ، سزا بدرێت.


پیاوێكی دێكەش بەناوی ڕادۆسلاف ڤاڤلیکی، كە خەڵكی سلۆڤاکیایە بەبڕی 125000 پاوەندەوەگیراوە، كە ئەویش پارەكانی لەلایەن ئاری مەجیدەوە پێدراوە،  بۆئەوەی بۆی بگوازێتەو ئەویش لەدادگای باڵای شارۆچكەی وارویک لە 19ی ئەیلولی 2019 سزای 27 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©