دوای گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، تۆڕە كۆمەڵایەتییە ئەمریكییەكانی وەك فەیسبووك و ئینستەگرام كۆمەڵێك ڕێكاری ئەمنی نوێیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بزوتنەوەكە لە ئەفغانستان گرتووەتەبەر.

 فەیسبووك لەیەكەم هەنگاودا لیستی هاوڕێیانی لە ئەكاونتەكانی ئەفغانستان لابردووە، بۆ ئەوەی هەمووان لە بزوتنەوەكە پارێزرابن، ئەمە جگە لەوەی ڕێكارێكی نوێی بۆ داخستنی ئەكاونتەكان بەشێوەیەكی خێرا لەو وڵاتە داناوە، بەجۆرێك كەسەكە دەتوانێت بە كلیكێك فەیسبووكەكەی دابخات.

لای خۆیەوە ناسانیال گلیشەر سەرۆكی سیاسەتی ئەمنی لە فەیسبووك باسی لەوەكردووە، دوای ئەوەی دۆسیەی كەیسی لە ئەكاونەتەكەت دادەخەیت، هیچ كەسێك كە هاوڕێی نەبێت ناتوانێت بچێتە ناوی و زانیارییەكانی ببینێت.

گلیشەر ئاماژەی بەوەش كردووە، فەیسبووك لەسەر داوای چالاكوان ڕۆژنامەنوسان و گروپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەو گۆڕانكارییانەی ئەنجامداوە.

كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە، كۆمەڵێك ئاگاداركردنەوەی لەناو ئەفغانستان داناوە، كەتایبەتە بە پاراستنی ئەكاونتی ئینستەگرام كە خاوەندارێتییەكەی بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ فەیسبووك، ئەوەش بۆ پاراستنی وێنە و ڤیدیۆكان.

دوای لەو كەسانەش كردووە كە هاوڕێ و خانەوادەیان لە ئەفغانستان هەیە، پێین بڵێن ئەكاونەتەكان قوفڵ بكەن و وێنە و ڤیدیۆكانیان تەنها بۆ هاوڕێكانیان بێت.

سەرۆكی سیاسەتی ئەمنی لە فەیسبووك ڕایدەگەیەنێت، ناوەندێكی تایبەتیان كردووەتەوە، بۆ وڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك كە دەربكەوێت، باسی لەوەشكردووە كۆمپانیاكەیان زۆر بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكات، هەنگاوی دیكەیش دەبێت بۆ یارمتیدان و پاراستنی ئەو كەسانەی لە ئەفغانستانن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©