ئاستى کاریگەرى ڤاکسینەکانى ڤایزەر و مۆدێرنا دژى کۆرۆنا لە 99%ەوە بۆ 66% دابەزیوە، لەو کاتەوە کە نەوەى نوێی ڤایرۆسەکە بەناوى "دەلتا" دەرکەوتووە، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن سەنتەرى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان ئەنجامدراوە.  
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەکە کە لە نێوان 14 کانونى یەکەم بۆ 10 نیسان ئەنجامراوە دەرکەوتووە، ڤاکسینەکانى ڤایزە رو مۆدێرنا بەڕێژەى 91% کارا بوون دژى دەرکەوتنى نیشانەکانى نەخۆشییەکە لەناو ئەو کەسانەدا کە لە هێڵى پێشەوەى روبەڕووبوونەوەى کۆرۆنان.  

هەر بەپێی توێژینەوەکە کە 35 هەفتە بەردەوام بووە و چوار هەزار کەس تێیدا بەشداربوون دەرکەوتووە، ئاستى کاریگەرى ئەو دوو ڤاکسینە بۆ 66% دابەزیوە، لەو کاتەوە کە دەلتا دەرکەوتووە.  

توێژەرەوان 19 توشبوویان تۆمارکردووە لەناو 488 کەسدا کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، هەروەها 24 توشبوویان لەناو 2352 کەسدا تۆمارکردووە کە بەتەواوى ڤاکسینیان پێدراوە.   

لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران جەختیانکردووەتەوە تا ئێستا ڤاکسینەکان کاران بۆ سنوردانان بۆ دەرکەوتنى نیشانە توندەکانى نەخۆشییەکە.  

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©