بۆ یەكەمجار لە پارێزگاكەی عێراق كەڕووی رەش تۆمار كراو، ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و، ده‌ڵێت: لە ئێستادا توشبووەكە لەژێر چارەسەردایە.


لە بەیاننامەیەكدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف بڵاویكردوو، بۆ یه‌كه‌مجار توشبوویەكی كەڕووی رەش لە پارێزگاكە تۆمار كراوە.
تەندروستی نەجەف ئاشكرایكردووه‌، لە ئێستادا توشبووەكە لە نەخۆشخانەیه‌و لەژێر چارەسەردایە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.


جێگه‌ی باسه‌، كەڕووی رەش پەتایەكی دەگمەنە و ئەو جۆرە كەڕووە بەشێوەیەكی سروشتی لە خۆڵ و پەینی سروشتی و رووەك و میوە و سەوزەی خراپ بوودا هەیە و كاریگەری لەسەر گیرفانەكانی لوت و مێشك و سییەكان دروست دەكات و دەبێتە هۆی بۆگەن بوون، زیاتر لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یاخود سیستمی بەرگرییان زۆر لاوازە دەردەكەوێت، لە ماوەی رابردوشدا بۆ یەكەمجار لە توشبووانی كۆرۆنا لە هندستان دەركەوت.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©