KNA

هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە باس لەوەدەکات کە پیتزای بەستوو کاریگەری خراپی هەیە بۆیە واباشە ڕۆژانە نەخۆرێت، چونکە چوار زیانی سەرەکی هەیە کە پێویستە ڕەچاوی بکەن لەکاتی خواردنی پیتزا و بەگرنگییەوە لێی بڕوانن کە ئەمانەن:

یەکەم: بەهۆی سۆدیۆمی بەرز: وەک زۆرێک لە خواردنە بەستووەکان، پیتزای بەستوو زیاتر سۆدیۆمی تێدایە وەک لە پیتزای نوێ، ئەوەش بۆ مەبەستی پاراستنییەتی، بەڵام یەکێکە لەو شتانەی کە زۆر خواردنی زیانی تەندروستی دروست دەکات بۆ جەستە.

دووەم: بەهۆی چەورییە تێرەکان: پیتزای بەستوو یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکەی زۆر چەورییە تێرەکان لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی ئەو پیتزایەی کە جۆرەها پەنیر و گۆشتی جۆراوجۆری ئامادەکراویان لەسەرە و هەڵگیراون، ئەم جۆرە چەورییەش کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ و خوێن.

سێیەم: شەکری زیادکراو: هاوتەریب لەگەڵ چەوری تێر و سۆدیۆمی بەرزدا، پیتزا ٢٢ گرام شەکری زیادکراوی تێدایە، کە ئەوەش بڕێکی زۆرە و هەمان ئەو بڕەیە کە لە پانکەیکێکدا هەیە و لە دۆناتی چوکلێتێکی بە کرێمی پڕکراوی شیرین دروستکراوە و زۆر خواردنی بەو بڕە مەترسی نەخۆشی شەکرە دروست دەکات.

چوارەم: زۆری کاربۆهایدی دەستکاریکراو: یەکێکی دیکە لە کاریگەرییە خراپەکانی پیتزای بەستوو، کاربۆهیدراتەکانن کە بە گشتی لە خواردنەکانی وەک نان و برنجی سپیدا بوونیان هەیە و پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە کەم بخورێت چونکە زیانی هەیە بۆ قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©