KNA

ماڵپەڕی Healthlineی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، زۆربەی خەڵکی لەگەڵ ژەمەکاندا یاخود لە نیوەی ڕۆژەکەدا خەیار دەخۆن، بەڵام ئەی چی ڕوودەدات ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت؟

ماڵپەڕەکە ئەو گۆڕانکارییانەی خستووەتە ڕوو کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ڕۆژانە خەیار بە گەدەی بەتاڵ بخورێت:

یەکەم: بیرەوەری باشتر دەکات، چونکە ماددەی فلافۆنیدی تێدایە کە دژە ئۆکسانە و خانەکانی مێشک باش دەکات.

دووەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاو و ماددەی ڕیشاڵی یارمەتیدەرە لە دابەزینی کێشی جەستە.

سێیەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین بی وەن ماندوێتی و شەکەتی کەمدەکاتەوە.

چوارەم: بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی تێیدا ئاستی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت.

پێنجەم: گرژی ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت و کرداری هەرس باش دەکات.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©