KNA

پریانکا چۆپرا ئەستێرەی بۆلیود دوای ماوەیەک سەرقاڵ بوونی بە کاری هونەریەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دواجار دەگەرێتەوە ناو ماڵەکەی لە لۆس ئەنجلۆس و لەگەڵ هاوسەرەکەی نیک جۆناس کۆدەبێتەوە.


ئەوەی دەبێتە جێگای سەرنج پێشوازی نیک جۆناسە لە پریانکا چۆپرای هاوسەری و بە وێنەیەک لە ئینستاگرام دەڵێت "ئەو لە ماڵەوەیە"
ئەم قسەیەی نیک جۆناس و وێنەیەک کە لە ئامێزی پریانکا چۆپرادایە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و لەلایەن فانەکانیانەوە بەتایبەت وەسف دەکرێن.


هەردوو ئەستێرەی دیاری بۆلیود و هۆلیود پریانکا چۆپرا کە شاجوانی ساڵی 2000ی جیهانە وەک شۆخێکی هیندستانی هاوکات نیک جۆناس گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکا لەسەرەتا و دەسپێکی خۆشەویستیانەوە هەموو جیهانیان سەرسام کردووە و هەمیشەش پێکەوە بەشداری تەواوی بۆنەکان دەکەن.


پاش سێ هەفتە لە گۆڕینەوە ئەڵقەی دەستگیرانی لەنێوان پریانکا چۆپرای تەمەن 39 ساڵ و نیک جۆناسی تەمەن 28 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا بۆ پرۆگرامی The tonight show نیک باسی لە چیرۆکەکەی کرد و وتی "سەرەتا بەهۆی هاوڕێیەکەوە ئاشنابووین، دوای یەکەم بینین تا شەش مانگ یەکتریمان نەدییەوە، پاشان بڕیارماندا لە ئاهەنگی met gala پێکەوەبین وەک دوو هاوڕێ، کاتێکی خۆشمان بەسەربرد، وردە وردە پەیوەندییەکەمان بەهێزتربوو، هەستمان بە خۆشەویستی دەکرد بەرامبەر یەکدی، دوجار ئەڵقەی دەستگیرانیمان گۆڕییەوە".


هاوکات پریانکا چۆپرا دەربارەی جیاوازی کەلتور و دابونەریتی خۆی و هاوسەرەکەی نیک جۆناس وتی "هیچ لایەکمان کێشەمان نییە و رێز لە دابونەریتی جیاوازی یەکتری دەگرین، هیچ شتێک ئاستەم نییە، ئەو ساتانەی کەرەنتین بووین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیاتر کاتمان هەبوو پێکەوە بووین، زۆر ئاسوودە بووین"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©