KNA

مایک ڤارشاڤسکی، پزیشکێکی تەمەن 32 ساڵی روسیە و دانیشتووی ئەمریکایە و بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین پزیشکە پیاوەکان لەسەر ئاستی جیهان دەناسرێت و خاوەنی 4 ملیۆن فۆڵوەرسە لە ئینستاگرام.


بەپێی زانیارییەکان لە سێ ساڵیەوە روسیایان بەجێهێشتووە لەگەڵ خێزانەکەی و باوکی لە بواری چارەسەری فیزیایی بەناوبانگە و دایکی پرۆفیسۆری بیرکاریە.


مایک دەرچووی بەشی پزیشکیە و لەو کاتەوەی خوێندکاری کۆلێژ بووە دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە ئینستاگرام و بەدەستهێنانی هەوادارێکی زۆر و لە ئێستادا وەک کەسایەتیەکی جیهانی دەناسرێت، هاوکات جوانی و سەرنجڕاکێشی و قۆزیەکەی هۆکار بووە هەندێک جار وەک نمایشکارێک رێکلام بکات و هاوکارێکی باشی کارە خێرخوازیەکان بەتایبەت دابین کردنی خەرجی خوێندکارانی کەم دەرامەت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©