KNA

ماڵپەڕی ئیمارات لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو سوودانە کردووە کە سێو بە جەستەی دەبەخشێت ئەگەر بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، ئەوانیش:

- ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە دابەزینی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی سودبەخش.

- بەهۆی بوونی ماددەی فلافۆنید لە سێودا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە لە گەشەی بەکتریایی سوود بەخش لە گەدە و ڕیخۆڵەدا، ئەویش بەهۆی بوونی ئەو ماددەی ڕیشاڵییەی لە سێودا هەیە.

- مەترسییەکانی توشبوون بە شەکرەی جۆری دوو لەگەڵ قەڵەوی کەمدەکاتەوە چونکە بە خێرایی هەستی تێریت پێدەبەخشێت.

- بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان لە سێودا بە چارەسەری رەبووە دادەنرێت و پارێزگاری لە سییەکان دەکات کە ئۆکسجینی پێویستیان پێبگات.

- ئێسک و ماسولکە بە پتەوی و بەهیزی دەهێڵێتەوە، بەهۆی دژە ئۆکسانەوە دژی هەوکردنیان دەوەستێتەوە.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©