KNA

خانمە هونەرمەندی میسری ناسراو شیرین عەبدولوەهاب دوای دوو ساڵ ونبونی لە ئینستاگرام و دوورکەوتنەوەی لە سۆشیال میدیا دەگەڕێتەوە سەرەڕای نزیکەی 10 ملیۆن فۆڵوەرس.


شیرین عەبدولوەهاب جگە لە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک بە ستایلی نوێوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین دەنگۆ و قسەی جیاواز دەربارەی ژیانی تایبەتی بڵاوکرایەوە بە جۆرێک وایکرد بە یەکجاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داببڕێت.


هاوکات شیرینی عەبدولوەهاب ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری و گۆرانی نوێ بەدوورە، جگە لە کارێکی درامی نەبێت بۆ مانگی رەمەزانی رابردوو، هەوادارانیشی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کاری نوێی دەکەن و دەنگۆش هەیە هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی بۆ ناو سۆشیال میدیا کار و پرۆژەی نوێ بێت.


نزیکەی دوو ساڵە شیرین عەبدولوەهاب و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی میسری حوسام حەبیب ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، بەڵام بەردەوام دەربارەی جیابوونەوەیان قسەدەکرێت و دواتر هەواڵەکان بە درۆ دەخرێتەوە.


شیرین عەبدولوەهاب، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی میسر و دووجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی دوو کچە.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©