KNA

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری "فۆربس"ی جیهانی ئەستێرەی میوزیکی پۆپی جیهانی ریهانا یەکێکە لە گۆرانیبێژە دەوڵەمەندەکان لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام بە تەنها لەرێگای گۆرانیەوە سەروەتەکەی بەدەست نەهێناوە.


زانیارییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی ریهانا خاوەنی 1.7 ملیۆن دۆلارە، کە تەنها بڕی 1.4 ملیۆن دۆلاری لە رێگای براندی تایبەتی جوانکاریەکەیەوە "فینتی بیوتی" بەدەستهێناوە کە لە ساڵی 2017 دایمەزراند.


هاوکات براندێکی تایبەتی بە جلوبەرگی ژێرەوە هەیە کە بەهەمان شێوە قازانجێک دارایی باشی بۆ دەکات کە ئێستا نزیکەی 270 ملیۆن دۆلارە.


لە ساڵی 2019 ریهانا لە سەرەوەی کەسایەتیە دەوڵەمەندەکانی لیستی گۆڤاری فۆربیس بوو، لەو کاتەدا سەروەتەکەی 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.


هاوکات بەگوێرەی هەواڵەکەی فۆربس ریهانا بە پلەی دووەم دێت دوای پێشکەشکاری ئەمریکی ئۆپرا وەک دەوڵەمەندترین خانمەکانی جیهان.


ریهانا، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک کردووە، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©