KNA

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی خانمە نمایشکاری ئیسپانی جۆرجینا رۆجریگێز لە یادی لەدایکبوونی خۆشەویستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێ ئۆتۆمبیلێکی جۆری مارسیدسی پێشکەش کرد بە بڕی 719 هەزار دۆلار.


هەرچەندە کریستانۆ رۆناڵدۆ لە 5 ی مانگی فێبروەری یادی لەدایکبوونیەتی بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە پۆستێکدا وێنەی دیاریەکەی بڵاوکردەوە.


کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لەو ئەستێرانەی تۆپی پێ کە خاوەنی چەندین ئۆتۆمبیلە لە براندە گرانبەهەکان و نزیکەی 15 ئۆتۆمبیل دەبێت لە مۆدێرن و کلاسیکی.


بەپێی زانیارییەکان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا زیاتر لە 273.9 ملیۆن بینەریان هەیە و هەر وێنەیەک کە پێکەوە بڵاویدەکەنەوە بڕی 670هەزار پاوەند قازانج دەکەن.


کریستیانۆ، بۆ ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا هەیە و جگە لە کورە گەورەکەی کە دایکی نادیارە، خاوەنی سێ منداڵی ترن، ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکەش چەندین جار باسی لەوە کردووە  کە جۆرجینا پاڵپشت و و هاوکارێکی باشی ئەوە.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©