KNA

ماڵپەڕی بۆڵد سکای ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن دەتوانن سوود لە هەنگوین ببینن بەشێوەیەکی کاریگەر، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کانزای تێدایە کە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ دابەزاندنی کێش.

چۆن بەکاربهێندرێت؟

نیو کەوچکی چا دارچین دەکرێت بخرێتە ناو پەرداخێک ئاوی کوڵاو، پاشان بە نیو کەوچک هەنگوین شیرین دەکرێت، نیو کاتژمێر پێش نانی بەیانی بخورێت بۆ ئەوەی یارمەتی دابەزینی کێش بدات.

دەکرێت لە پێش نانی بەیانییەوە کوپێک ئاوی لیمۆی شیرینکراو بە هەنگوین بخورێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی قەڵەوی و نەهێشتنی هێڵەکانی جەستە.

دەکرێت لە بەیانیان پێش نانی بەیانی کوپێک ئاوی لیمۆی شیرینکراو بە هەنگوین بخورێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی قەڵەویی، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی خانەی شێرپەنجەیی.

دەکرێت شەوانە کەوچکێک یان دوو هەنگوینی خاو بکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و بخورێتەوە، بەمەش دەتوانی دڵنیاببیتەوە لەوەی خەوێکی باشتر و جەستەیەکی تەندروست کە توانای سووتاندنی چەوری هەبێت دێتە بوون.

بۆ ئەو کەسانەی کە لە خواردنی ژەمە چەورییەکان هەست بە نا ئاسوودەی دەکەن، دەتوانن دوای ئەو خواردنانە کەوچکێک هەنگوین بخۆن چونکە سیستەمی هەرسکردن باشتر دەکات.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©