KNA

پاش دەرکەوتنی ئایشواریا رای لە چەند وێنەیەکی نوێدا لەگەڵ خێزانەکەی و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی سکی و پۆشینی عەزیەکی کەمێک کراوە و پان، دەنگۆی دووبارە دووگیان بوونی بڵاودەبێتەوە، جگە لەوەی کەمێک زیادبوونی کێشی پێوەدیارە.


بەپێی هەواڵێکی پێگەی مید دەی هیندستانی هیچ سەرچاوەیەکی دروست نییە بۆ راستی ئەم هەواڵە و تەنها دەنگۆیە، بەڵکو تەنها بەهۆی کەرەنتین و بارودۆخی هیندستان و زۆر مانەوەی لەماڵەوە کێشی زیادی کردووە.


هەرچەندە ئەمە یەکەم جار نییە ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەبێتەوە، بەهەمان شێوەی ساڵی 2019 هەمان قسەوباس بڵاوکرایەوە تەنها بەهۆی زیادبوونی کێشییەوە.


ئایشواریا رای لەدایکبووی 1973 لە ناوچەی مانگالۆری کارناتای هیندستان، سەرەتای دەرکەوتنی بە کاری نمایش بوو پاشان لە ساڵی 1994 توانی نازناوی شاجوانی جیهان بەدەست بهێنێت و لێرەوە دەرگای گەورەی بۆ بکرێتەوە و بێتە ناو دونیای هونەر و کاری نواندنەوە لە بۆلیود پاشان هۆلیود.


دواتر لەساڵی 2007 ئایشواریا لەگەڵ ئەکتەری ھیندی ناسراو ئەبھیشەک باچان ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێنا کە ناوبراو کوڕی ئەمیتاب باچانە، دایکی تەنها کچێکە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©