KNA

خانمە گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو بیڵی ئایڵش لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ یەکەمجار باس لە قۆناغی منداڵی خۆی دەکات و ئاماژە دەدات بەوەی لە تەمەنی 12 ساڵی یەکەم کەسایەتی کە پێی سەرسام و کاریگەر بووە جاستن بیبەر بووە و دەشڵێت "یەکەم خۆشەویستی ژیانم بووە"


هاوکات نوێترین کلیپی بەناوی " "Happier Than Ever لە ماوەی 72 کاتژمێردا 10 ملیۆن بینەری تێپەڕاند و سنوری پێوانەیی شکاند.


بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ لە دایکبووی ساڵی 2001، ئەستێرەیەکی دیاری ئەمریکایە خەڵاتەکانی بریتین لە پێنج خەڵاتی گرامی، دوو خەڵاتی مۆسیقای ئەمریکی، دوو ڕیکۆردی جیھانی گینس، سێ خەڵاتی ڤیدیۆ موزیکی ئێم تی ڤی، و یەک خەڵاتی بریت. ئەو گەنجترین کەس دووەم کەسە کە پێنج بابەتی سەرەکی گرامی بباتەوە – باشترین ھونەرمەندی نوێیە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©