KNA

ئیسترۆجین estrogen: هۆرمۆنێکە لە مێدا دەدردەدرێت لە کاتی تەمەنی هەرزەکاری لە لایەن هێلکەدانەوە ،بەرپرسەلە سوری مانگانە،  بەردەوام دەبێت تا کاتی دووگیانی  پارێزگاری لە ئێسک دەکات و بەهێزی دەکات

پرۆجیسترۆن: progesterone: لە کاتی ئامادەکاری بۆ سکپری چاوەروانکراو توخمەهۆرمۆنەکان  دەبنە هۆی دەرپەراندنی یەک هێلکە لە هەر مانگێکدا لە هێلکەدانەوە هەروەها گەشەی ناوپۆشی منالدان زیاد دەکات ئەگەر دووگیانی روونەدا ئەوە دووبارە دەردەدرێت و دەبێت هۆی سوری مانگانە

پرۆلاکتین: prolactin  لە ئافرەتان دا لەماوەی دوو گیانی ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە داوی منداڵ بون لە لایەن ژێر مێشکەڕژێنەوە دەردەدرێ کە فرمانی سەرەکی بریتیە لە هاندان و  دروست بونی شیر تاکو دایکەکە بتوانێ شیر بدا بە کۆرپەکەی 

تێستسترۆن testosterone  هۆرمۆنێکی نێرینەیە، بەهاوکاری لە توخمە جیلکدانە کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی تۆوەکان
کاریگەری هەیە لەسەر  ئێسک و بەهێزی ماسولکە
ئەگەر ڕێژەکەی زیاد بکات ئەوە دەبێت هۆی کەچەلی

ئەنسۆلین: insulin: خانەکان وریادەکاتەوە بۆ مژینی گلوکۆز
خەستی شەکر لە خوێن رێک دەخات ، خەستی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە  لە رێگای وریاکردنەوەی خانەکانی لەش بەتایبەتی بۆ ماسولکەکان  کەمی ئەنسولین دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە ئەویش بارێکە خانەکان ناتوان گلوکۆز بەدەست بهێنن  ئەمەش دەبێت هۆی بەرزبونەوەی گلوکۆز لە خوین لە نەخۆشەکانی شەکرەی جۆری1
بەرگریە کۆندام هێرش دەکاتە سەر خانەکانی دورگەی لانگەرهانز کە بەرهەمهێنی ئەنسۆلینن و دەیانکوژێت
لە نەخۆشەکانی شەکرەی جۆری 2  زیاتر دوای 40سالی روودەدات و بۆ ماوەیە

گلوکاگۆن: glucagon: لەلایەن خانەکانەکانی پەنکریاس بەرهەمدەهێنرێت کاردەکات بۆ گلوکۆز لە خوێن بەرێژەیەکی گونجاو، ئەم  هۆرمۆنە  گلوکۆزی خەزنکراو کەم دەکاتەوە لە لەش بە بەکارهێنانی وزە (وەرزش کردن

لێپتین leptin:
ئەم هۆرمۆنە کەسایەتی  خۆت دەتوانی  مەشقی پێبکەیت ، کۆنترۆلی ئارەزوی خواردن  شهیە دەکات بە ناردنی هێمایەک بۆ مێشک بۆ وەستان لە خواردن هەروەها  یارمەتی رێکخستنی مێشک دەدات بۆ سوتاندی وزەی لەش لە رۆژ

ئێڵ_ئێچ LH hormone:
بەربرسە لە هۆرمۆنی ئێسترۆجین و پرۆجیسترون؛ وریادەکاتەوە، دەبێتە هۆی دەستپێکردنی بە هێلکەدانان لە مێیە ،بەرهەم هێنانی تێستێسترۆن لە نێردا وریادەکاتەوە 
لە دوای پیتێن رێژەی بەرزدەبێتەوە

میلاتۆنین melatonin:
شێوازی نوستن رێکدەخات
خەستی لە شەودا زۆر زیاد دەبێت و لە رۆژدا کەم دەبێتەوە

ئوکسیتۆسین: oxytocin:
دەبێتە هۆی دەستپێکردنی بە گرژبوونی ماسولکەکانی مندالدان لەماوەی منالبوندا و وریاکردنەوەی وروژم کردنی شیر لەکاتی شیرپێدان

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©