KNA

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ترسیان لێنیشتوە بە هۆی هەولەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە دەیانەوێت لیۆن گۆرێتسکا پەلکێشی یانەکەیان بکەن.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە بەنیازن لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان دەستپێبکەنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گۆرێتسکا لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ چەند ساڵیکیتر.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەی ڕابردوودا یاریزانەکە چەند جارێک ئۆفەرەکانی یانەکەی ڕەتکردوەتەوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و دەیەوێت دوای تەواوبوونی ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©