KNA

پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە بۆ زیادکردنی شیری دایک، ئەوانیش:

۱.دایک دەبێت لە ڕووی دەروونیەوە خۆی ئاسوودە بکات چونکە خەمۆکی و دوودڵی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شیری دایک.

۲.دەبێت زوو زوو شیر بدەیت بە منداڵەکەت، چونکە کاتێک منداڵ سنگی دایکی دەمژێت دەبێتە هۆی دەردانی دوو هۆڕمۆن، یەکێکیان ئەبێتەهۆی زیادکردنی درووست کردنی شیر، ئەوەی تریان ئەبێتە هۆی زیاتر دەردانی شیر.

۳.ئەبێ لەگەڵ هەر شیر پێدانێکدا منداڵەکە لەهەر دوولای سنگت شیر بخوات، ئەگەر هەستت کرد لەتوانای دایە تەنها یەک لا بەتاڵ بکاتەوە و دواتر هیلاک ئەبێ و ناتوانێت ئەوەی تریان بەتاڵ بکاتەوە، ئەبێ هەرکە هەستت کرد شیر خواردنی هێواش بۆتەوە بیبەیتە لاکەی تر.

٤. ئەتوانی مەساج بۆ سنگت بکەیت لەکاتی شیر پێداندا بۆئەوەی شیرە باشەکە بێتە دەرەوە و زۆرترین بڕی شیریش بێت.

٥. ئەبێ ڕێگەی شیر پێدانەکەت باش بێت.

٦. نابێت مەمە ووشکە و شیری قوتوو بەکاربهێنیت .

٧.زیاد کردنی هەندێك جۆری خواردن لەلایەن دایکەکەوە شیری دایک زیاد ئەکات وەکوو (سپێناخ، برنج ، گێزەر ، ماسی سەلەموون ، پرتەقاڵ).

۸.ئەبێت هەوڵ بدات بڕێکی باش شلەمەنی بخوات و ئاویش بخواتەوە بەڵام نابێت فشار لەخۆی بکات.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©