KNA

هەردوو ئەستێرەی دیاری بۆلیود و هۆلیود پریانکا چۆپرا کە شاجوانی ساڵی 2000ی جیهانە وەک شۆخێکی هیندستانی هاوکات نیک جۆناس گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکا لەسەرەتا و دەسپێکی خۆشەویستیانەوە هەموو جیهانیان سەرسام کردووە و هەمیشەش پێکەوە بەشداری تەواوی بۆنەکان دەکەن.


پاش سێ هەفتە لە گۆڕینەوە ئەڵقەی دەستگیرانی لەنێوان پریانکا چۆپرای تەمەن 39 ساڵ و نیک جۆناسی تەمەن 28 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا بۆ پرۆگرامی The tonight show نیک باسی لە چیرۆکەکەی کرد و وتی "سەرەتا بەهۆی هاوڕێیەکەوە ئاشنابووین، دوای یەکەم بینین تا شەش مانگ یەکتریمان نەدییەوە، پاشان بڕیارماندا لە ئاهەنگی met gala پێکەوەبین وەک دوو هاوڕێ، کاتێکی خۆشمان بەسەربرد، وردە وردە پەیوەندییەکەمان بەهێزتربوو، هەستمان بە خۆشەویستی دەکرد بەرامبەر یەکدی، دوجار ئەڵقەی دەستگیرانیمان گۆڕییەوە".


نیک جۆناس لە نوێترین دیمانەی لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی نوێی جەخت دەکاتەوە کە دووەم تراکی ئەلبومەکەی بەتایبەت بۆ هاوسەرەکەی پریانکا چۆپرا وتووە، بەناونیشانی this is heaven و پەیامێکی خۆشەویستیە و دەڵێت "من ناتوانم بە وشە خۆشەویستی تەواو بۆ هاوسەرەکەم دەربڕم، بۆیە وشەکانم و هەستەکانم دەبەمە ستۆدیۆ و بۆی دەکەمە گۆرانی، ئەو لە هەموو شتێک بۆ من گرنگترە".


هاوکات پریانکا چۆپرا دەربارەی جیاوازی کەلتور و دابونەریتی خۆی و هاوسەرەکەی نیک جۆناس وتی "هیچ لایەکمان کێشەمان نییە و رێز لە دابونەریتی جیاوازی یەکتری دەگرین، هیچ شتێک ئاستەم نییە، ئەو ساتانەی کەرەنتین بووین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیاتر کاتمان هەبوو پێکەوە بووین، زۆر ئاسوودە بووین"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©