KNA

خانمە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی ناسراو شەکیرا هەڕەشەی زیندانی کرد لەسەر ژیانیەتی بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج دان بە حکومەت.


ئەمە بۆ یەکەم جار نییە شەکیرا رووبەرووی ئەم کێشەیە دەبێتەوە،  لە ئێستاشدا بەپێی بریاری دادگا لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامە دەوترێت بەڵگەی تەواو هەیە کە ماوەی سێ ساڵە شەکیرا باجی حکومەتی لەسەرە.


پێش چەند ساڵێکیش بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانیەکان، لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە ئاگادارکراوەتەوە، کە بە فەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت، بەهۆی پێنەدانەکەی باجی مانەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011-2014 و بڕەکەی 14.5 ملیۆن یۆرۆیە.


بەڵام شەکیرا بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە، پارێزەرەکەشی دەڵێت "لەو ماوەیەدا شەکیرا لە ئیسپانیا نەماوەتەوە بەهۆی کارە هونەریەکانیەوە".


شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی 1977 له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، سه‌ماکارو گۆرانیبێژێکی جیهانی سه‌رکه‌وتووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە، ساڵانێکی زۆرە شەکیرا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی‌ "جێرارد پیکێ" هەیە، ئێستا خاوەنی دوو کوڕن بەناوی (ساشا و میلان).

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©