KNA

میسی 21 ساڵە لە یانەى بەرشەلۆنە یاریدەکات و جگە لە یانەکەى هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ چرکەیەکیش لە ڕیزی هیچ یانەیەکی ئەوروپی یاری نەکردووە.

خۆشەویستی نێوان هاندران و میسی و ئاوێتەى یەکتربوون و ڕەنگدانەوەى ئەو خۆشەویستیە کاتێک دەرکەوت و سنورەکانی تێپەڕاند کە ئەفسانەکەى بەرشەلۆنە دژی بارتیمیۆ وەستایەوە و هاندەران پاڵپشتیان کرد و ئەنجامەکەشی دەست لەکارکێشانەوەى بارتیمیۆی لێکەوتەوە.

خێزانەکەى میسی بە ئاشکرا ڕایانگەیاند نایانەوێت لە شاری بەرشەلۆنە بڕۆن و دژی میسی وەستانەوە و منداڵەکانیشی بەشێکی تر بوون لە هاوکێشەکە و نایانەوێت هاوڕێکانیان بەجێبھێڵن.

نازناوی کۆپا ئەمەریکا لەلایەن ئەرجەنتینەوە بۆ بەرشەلۆنە دەرفەتێکی باش بوو تا فشارە دەروونیەکانی سەر میسی کەمبکاتەوە و بتوانێت یەکەم نازناو لە ڕیزی هەڵبژاردەکەى بەدەستبهێنێت و ئەوەش یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ بەرشەلۆنە تا میسی لە دەست نەدات.

بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ ئەگوێرۆی هاوڕێی منداڵی میسی ئەنجامدا و دڵسۆزی بەرشەلۆنەى بۆ میسی دەرخست و ڕێگەى نەدا لە وەرزێک زیاتر هێرشبەرەکەى بێ هاوەڵێکی دڵسۆز بێت دوای ڕۆیشتنی لویس سوارێز بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

هۆکاری سەرەکی کە وا لە میسی دەکات تا کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی لە بەرشەلۆنە نەڕوات چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەى بوو لە لایەن یانەکەى هەرێمی کەتەلۆنیاوە کە 21 ساڵ لە مەوبەر بووە فریادڕەس و ڕێگەى نەدا خەونی باشترینی جیهان لە گۆڕبنرێت و بە شێوەیەکی یەکجاری چارەسەری گەشەى هۆرمۆنی کرد لە کاتێکدا تەمەنی تەنها 13 ساڵ بوو.

ئەوەى باسکرا کۆمەڵێک هۆکار بوون کە خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتونی پەیوەست دەکات لە بەرشەلۆنە نەڕوات و گرێبەستەکەى نوێکەى بۆ پێنج وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنەدا واژوو بکات و ڕێگە نەدات لالیگا بێ باشترین بێت.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©