KNA

ڕۆژنامەى زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەى مانچستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی یانەکەىـ، بۆ گواستنەوەى نیگوێز لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هاتە سەرهێڵ و ئامادەیە 40 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەى بۆ ئۆڵد ترافۆرد خەرج بکات.

زەسەن دووپاتیکردەوە، شەیتانە سوورەکان لە ژێر سەرپەرشتی سۆڵشایەری ڕاهێنەر هەفتە لە دوای هەفتە ڕاوی یاریزانان دەکات و لە میرکاتۆی ئێستادا هەریەک لە سانچۆ لە دۆرتمۆند و ڤارانی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گواستەوە و کڕینی نیگوێزیش سێیەم گرێبەستی دەبێت ئەگەر سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەیدا.

مانچستەر یونایتدی دووەمی وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەى بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو تا ئێستا 135 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەى سانچۆ و ڤاران خەرجکردووە و ئامانج لەو گرێبەستانەش کێبڕکێکردنە لە بەدەستهێنانی نازناوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەى بە گشتی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بە تایبەتی.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©