KNA

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئالێگری ڕاهێنەری یانەى یۆڤانتۆس گلۆپی سەوزی بۆ گەڕانەوەى پیانیچ لە بەرشەلۆنەوە هەڵکردووە و داوای لە بەرپرسانی یانەکەى کردووە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەستپێبکەن.

مۆندۆی ئیسپانی ئاشکراشیکرد، فالی بەڕێوەبەری کارەکانی پیانیچ لە شاری تۆرینۆیە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ چیرۆبینی بەڕێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەکە کۆدەبێتەوە تا ڕێکارەکانی گواستنەوەى ناوەندکارە بۆسنیەکە بۆ یۆڤانتۆس تاوتوێ بکات.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©