KNA

ڕۆژنامەى دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پۆگبای ناوەڕاستکاری مانچستەر یونایتد ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەیدا دەرنەبڕیوە و سوورە لەسەر جێهیشتنی ئۆڵدترافۆرد لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە هاوینی 2022.

دەیلی ستار ئاشکرایکرد، کارگێڕی مان یونایتد لە پێناو پارێزگاری کردن لە پۆگبا ئامادەن گرێبەستێکی نوێ بە مووچەى هەفتانەى 400 هەزار پاوەند پێشکەش بکەن و بیکەنە یەکەم یاریزان لە ڕووی بەرزی موچەوە و پێش داڤید دی خیای گۆڵپارێز بکەوێت کە مووچەى هەفتانەى 300 هەزار پاوەندە.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©