KNA

ئەو پسپۆڕە ئاشكرایکردوە، "رێنمایی بە خانمانی دووگیان نادەم کە خواردنەوەی گازی و سۆدا بخۆنەوە، چونکە ئەم خواردنەوەیە رێگە لە گەشەی کۆرپەکەیان دەگرێت"، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە.

ئەو پسپۆڕە رێنمایی داوە بەوەی رێگە بە منداڵان و کەسە بەساڵاچووەکان نەدرێت کە خواردنەوەی گازی بخۆنەوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە فشاری خوێنیان بەرزە و کێشەی دەمارەکانیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی تووشی شێرپەنجە بوون ئەم خواردنەوانە نەخۆنەوە.

هەروەها وتویەتی، "ترشی فۆسفۆریك کە لەم خواردنەوانەدا هەیە، زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت و ترشی گەدە زیاتر دەکات، بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشە لە کۆئەندامی هەرسیاندا هەیە و برینی گەدە و قۆڵۆنیان هەیە باشتروایە نەیخۆنەوە، چونکە ئەو ترشە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر مژینی کالسیۆم و ناهێڵێت بگات بە ئێسکە پەیکەر".

ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەم خواردنەوەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی تینوێتی و وشكبوونەوەی دەم، ئەمەش وادەکات ئاوێکی زۆر بخۆنەوە و قورسایی لەسەر گورچیلە زیاتر ببێت.

 

تاگ    ته‌ندروستی
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©